قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئاماده‌یی حزبه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رده‌بڕێت‌و ده‌ڵێت، "رێککەوتن لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان دەستیپێکردوەو ئامانجمانە کورسی کۆتاکان بۆ نوێنەرایەتیی راستەقینەی کەمایەتییەکانی کوردستان بێت".
ئاوێنه: له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماوریزیۆ گریگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعێراق كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لەهەولێر بەڕێوەچو، له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووه، ئامادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنن‌و لەئێستادا کۆبونەوەکان بۆ رێککەوتن لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان دەستیپێکردوەتەوە.
وتیشی، "لێکتێگەیشتنی باش دروستبووەو ئەوەی ماوەتەوە بابەتی کورسی کۆتاکانە کە دیدی ئێمە بۆ کورسی کۆتاکان ڕونەو ئامانجمانە کورسی کۆتاکان بۆ نوێنەرایەتیی راستەقینەی کەمایەتییەکانی کوردستان بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی‌و یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌و دوای ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌كه هه‌ریه‌كه له‌سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی و پارتی ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌یان ئاشكراكرد.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌بو، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌شێكی گرنگی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه هه‌ن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌بو، چاره‌سه‌ربون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یاساكه ره‌هه‌ندی نیشتیمانی هه‌یه‌و پێویستی به‌لێكتێگه‌یشتنی نیشتیمانی هه‌یه‌و دوای ئه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتن دروستبو، بڕیاردرا كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كانی یه‌كتر بكه‌ن و دواتر له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان كۆببنه‌وه، له‌سه‌ركردایه‌تی هه‌ردولا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه پێویسته رای پێكهاته‌كان وه‌ربگیدرێت.
هاوكات زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان وتی، "بۆ پرسی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بابه‌تێكی ئه‌وتۆ نه‌ماوه كه ناكۆكی ئێمه‌و یه‌كێتی له‌سه‌ر بێت و خاڵه هاوبه‌شه‌كانمان زۆر زیاتربون، بۆ رێزگرتن له‌ئیراده‌ی پێكهاته‌كان له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پێكهاته‌كان ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كۆده‌بینه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "پرسی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن تێگه‌یشتنی هاوبه‌شمان هه‌یه كه یه‌كێكه له له‌مپه‌ڕه یاساییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوه یاساییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن".