دەمیرتاش: پێویستە کلچدارئۆغلۆ ببێتە کاندیدی هەموو تورکیا
  2023-03-09       1411       

سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، لەمەودوا دەبێت، هەوڵ بۆ ئەوە بدرێت کە کەمال کلچدارئۆغلۆ ببێتە کاندیدی هەموو تورکیا و بەمەش، کێشەی جەمسەرگەرایی لە تورکیا کەم دەبێتەوە.

ئاوێنه‌: سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە زیندانی ئیمڕالیدایە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ 'میدیا سکوپ' کە وێب تی ڤییە، ئاماژەی بە کاندیدکردنی کەمال کلچدارئۆغلۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا کرد، لەلایەن شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆنەوە.

دەمیرتاش وتی، " جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە بەڕێز کلچدارئۆغلۆ دەکەم. بەڕێز کلچدارئۆغلۆ ئێستا کاندیدی هاوبەشی هاوپەیمانی گەلە. تاوەکو ئێستا نەبووەتە کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن. ئەگەر لەگەڵ لایەنە سیاسی و جەماوەرییەکانی دیکەدا کۆبێتەوە، نەک کاندیدی هاوپەیمانی گەل، بەڵکو دەتوانێت ببێتە کاندیدی هەموو تورکیا."

دەمیرتاش دەشڵێت، " بێگومان چاوەڕێ دەکرێت، بە ئەنجامدانی دانوستانێکی ئاشکرا له گەڵ هەدەپەدا، نیشانی بدات که چۆن لە داخوازی دیموکراسی نزیک دەبێتەوە. چونکە هەدەپە بە زۆر دەنگ بە کلچدارئۆغلۆ نادات، بەڵکو بە خۆشەویستی و لە دڵەوە دەنگ بە کلچدارئۆغلۆ دەدەن و چاوەڕێ دەکرێت سەردانی هەدەپە بکات.

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە باسی ئەوەشی کرد کە ئەگەر لە سەدەی دووەمی کۆماردا، گۆڕانکاری گەورە و دیموکراسی رووبدات، ئەگەر بخوازرێت هەموو تورکیا بە رۆحێکی نوێی یەکڕیزی کۆمەڵایەتیەوە ببینرێت، لە دەرەوە هێشتنەوەی هەدەپە، هەوڵەکان لاواز دەکات و وتی، " لە رووی سەمیمیەت و بوێریەوە متمانەم بە کلچدارئۆغلۆ هەیە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×