وەزیری دەرەوەی ئێران لە رێککەوتنی تاران و واشنتۆنی لە سەر گۆرینەوەی زیندانیان ڕاگەیاند.
ئاوێنە: حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند لەگەڵ ئەمریکا لەم رۆژانەدا ڕێککەوتووین کە زیندانییەکانمان بگۆرینەوە.
ئەمیر عەبدوڵاهیان رایگەیاند: سەبارەت بە گۆڕینەوەی زیندانییەکان رێککەوتووین بەڵام سەبارەت بە نەهێشتنی گەمارۆکان و هەڵوەشاندنەوەیان هێشتا گفتۆمان بەردەوامە.
ئەوەشی دووپات کردەوە کە لە رۆژانی داهاتوودا لە گەڵ ئەمریکا ژمارەیەک زیندانی دەگۆڕینەوە.