سزادراوێكى تر‌ى بادینان حه‌وت مانگى دیكه سزاكه‌ى درێژكرایه‌وه‌و پارێزه‌ره‌كه‌شى هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات.
ئاوێنه: كامه‌ران سارمه‌مى پارێزه‌رى گوهدار زێبارى ڕاگه‌یاند، ''سزاى زیندانیى گوهدار زێبارى حه‌وت مانگ درێژكرایه‌وه''.
وتیشى، بیانوى دادگا بۆ سزادانى ناوبراو گۆڕینى ده‌عامى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بوه له دایۆوه بۆ تۆیۆتا.
گوهدار زێبارى یه‌كێكه له‌و چالاكوانه زیندانیكراوانه‌ى بادینان كه به‌بیانوى سیخوڕیكردن و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنى پشێوى له‌هه‌رێم ده‌ستگیركراون.