قوباد تاڵەبانی: پێوستە هەمو لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت هاوبەش بن لە بڕیاردان
  2023-03-15       531       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ وەفدێكی باڵای ئەمریكا رایگەیاند، بۆ ئەوەی حکومڕانییەکی بەهێزمان هەبێت پێوستە هەمو لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت هاوبەش بن لە بڕیاردان.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ وەفدێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی تێری وۆڵف، راوێژکاری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و بەڕێوەبەری باڵا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریفا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆبوەوەو لە کۆبونەوەی نێوانیاندا لەسەر کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆکرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا "بۆ ئەوەی حکومڕانییەکی بەهێزمان هەبێت پێوستە هەمو لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت هاوبەش بن لە بڕیاردان."

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، قوباد تاڵەبانی "سوپاسی ئەمریکای کرد کە بەبەردەوامی هاوکارو پشتیوانی هەرێمی کوردستان بوەو داواشیکرد بەردەوام بن لە یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لەڕوی گەشەپێدانی ئابوری و گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیری درێژخایەن لەنێوان هەولێر و بەغدا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×