حكومەتی هەرێم: پێویستە بەغدا قەرەبوی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بكاتەوە
  2023-03-16       441       

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: پێویستە حكومەتی فیدراڵ قەرەبوی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بكاتەوە.

ئاوێنه‌: جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەوە رایگەیاند: لەم یادە خەمناكەدا بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە دەكەینەوە كە لە تاوانێكی نامرۆڤانەداو لەلایەن رژێمی پێشوی عیراقەوە شەهید كران.

راشیگەیاندوە، سوپاسی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ دەكەین كە رێكارەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی تەواو كردو دوپاتی دەكەینەوە پێویستە حكومەتی فیدراڵ هەست بە بەرپرسیاریەتی خۆی بكات بەوشێوەیەی كە لە دەستوردا هاتوە قەرەبوی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بكاتەوە. 

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×