مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی یەکێتی دەکات
  2023-03-17       456       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومڕانی و ناكۆكییە سیاسییەكان، داوای لە تیمی وەزاری یەکێتی کردوە بگەڕێنەوە بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران و ئومێدی وایە تیمی یەکێتیش بگەڕێنەوە و هەر کێشەکەیەک هەیە بیخەنەڕو.

ئاوێنه‌: مەسرور بارزانی ئەمڕۆ هەینی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی مۆنیتۆری ئەمریکی باسی لەوەشکردوە، "پێویستە ناكۆكییە سیاسییەكان لەناو ئەنجومەنی وەزیران چارەسەربكرێن نەك بایكۆتكردنی حكومەت لەلایەن یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە، كێشەكان بەهەڵاتن چارەسەر نابێت. بۆیەش لەدانیشتنی ئەنجومەنی وەزیراندا بەفەرمی داوام لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان كردوە بگەڕێنەوە بۆ حكومەت و ئومێدم وایە بگەڕێنەوەو هەر مەترسییەكیان هەیە لەئەنجومەنی وەزیران  بیخەنەڕو".

ئەوەشی خستوەتەڕو، "هەر كێشەیەك هەبێت دەتوانین لەڕێی گفتوگۆوە لەحكومەت چارەسەری بكەین جگە لەوە هیچ ئامرازێكی ترمان نییە، هۆكاری ڕاستەقینەی كێشەكانیش كوژرانی هۆگر عەبدوڵا ڕەسوڵە (هاوکار جاف) كە ئەفسەرێكی پێشوی هەواڵگری یەكێتی نیشتمانی كوردستانە و ساڵی ڕابردو لەهەولێر کوژرا، لەئێستاشدا یەكێتی هاوكارنیە لەبارەی ئەو دۆسییەیە بەڵكو بۆ دورخستنەوەی چاوەكان لەسەر ئەو پرسە كێشەی تر دەوروژێنن، لەنمونەی پرسی دارایی و دابەشكردنی دەسەڵات. "

رۆژی 2022/12/13، تیمی وەزاری یەکێتیی لە حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ناردنی 400 ملیار دینارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێم لەسەر بنەمای رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان بوە و راگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێمیش "بێڕێزیە بەرامبەر تیمەکەمان و دوبارە تەعبیرکردنە لە ڕای یەک حزبی ناو حکومەت. هەر ئەو جۆرە تاکڕەویەشە کە ئێمەی نیگەران کردوە و وای لێ کردوین هەڵوێستمان هەبێت."

سەبارەت بە بایکۆتی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیش لەلایەن تیمی وەزاری یەکێتییەوە، مەسرور بارزانی دەڵێت، "لەبری تێكەڵكردنی ئەو پرسانە پێویستە پرسە سیاسی و داراییەكان لەڕێگەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە چارەسەربكەین و ڕێگە بەدادگاكان و سیستمی یاسایش بدەین مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی كوشتندا بكات، هەروەها پێویستە هەڵبژاردنەكان لەمساڵدا بەڕێوەبچێت، كێشەی حزبە سیاسییەكان هەرچیەك بێت پێویستە ڕێگای جیاواز بۆ چارەسەری بدۆزرێتەوە و نابێت لەسەر حسابی دواخستنی هەڵبژاردن بێت. "

ئەوەشی خستوەتەڕو، "دەمانەوێت ئەمریكا، هەرێمی كوردستان بە هاوپەیمانێكی بەهێز و خاوەن متمانەی خۆی بزانێت و وەك دۆستێكی خۆی دانمانپێدابنێت كە هاوبەشی هەمان بەها و بنەماكانی دەكەین، ئێمەش باجێكی گەورەی دۆستایەتی ئەمریكامان داوە بۆیە پێویستمان بەهاوكاری سیاسی و ئابوری و ئەمنیی زیاتر هەیە. هەرێمی کوردستانیش هەر دەستپێشخەرییەك بۆ هێوركردنەوەی پشێوی لەناوچەكە هەبێت، پێشوازی لێدەکات، ئێمە پشتیوانی دەستپێشخەرییەكان دەكەین بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان."

سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغداش، سەرۆکی حکومەتی هەرێم باوەڕی وایە دوایین گفتوگۆکانی نێوان هەردولا لە دۆخێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچون و دەڵێت، "ئەوەی لە بودجەدا جێگیرکراوە هەمو خواستی ئێمە نەبو بەڵام پێموایە كە قابیلی جێبەجێكردنە و بەكرداریش پشتیوانیمان كردوە، ئومێدەكەم پەرلەمان وەكو خۆی تێیپەڕێنێت. جەختیش دەکەینەوە لەوەی زۆرێك لەكێشەكان لەڕابردودا پاڵنەری سیاسییان هەبوە، بۆیەش ئێستا پەسەندكردنی بودجە دەبێتە سەرەتایەك بۆ پەیوەندییەكی بونیادنەرتر كە ئاسانكاری دەكات بۆ بەرەوپێشچون بەرەو یاسای نەوت و غازی نیشتمانی".

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی مەرجی هەولێریش بۆ دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز  ئاماژەی بەوەکردوە، "یاسای نەوت و غاز دەبێت گونجاوبێت لەگەڵ مافەكانی هەرێمی كوردستان لەدەستوردا، پاراستنی مافەكانمان کاری لەپێشینەمانە و پێموایە ئێستا ڕێگایەك هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی كرداری بۆ کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×