بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی: لەرۆژانی نەورۆز باران دەبارێت
  2023-03-18       603       

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایگەیاند؛ لە سبەینێوە بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوەو رۆژانی نەورۆزیش باران دەبێت.

ئاوێنە: ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانى، ئەمڕۆ شەممە، بە میدیای گۆڕانی راگەیاند: ئەمڕۆ تاڕادەیەک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەڵام لە سبەینێوە کەشوهەوا ناجێگیر دەبێتەوەو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە رۆژانی نەورۆزیشدا باران دەبێت.

وتیشی: لەو شەپۆلە باران بارینەی چەند رۆژی رابردودا 21 ملیمەتر باران لە سلێمانی باریوە، بری بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی پار زیاترە.

ئاماژەی بەوەشکرد؛ لەمساڵدا بڕێکی باش باران باریوە و کۆی گشتی بارانبارین لە سلێمانی گەیشتوەتە 517 ملیمەتر، ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردو زیاترە و ساڵی رابردو تا ئەمکاتە بڕی بارانبارین 368 ملیمەتر بو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×