هێشتا 70%ی هاوڵاتیانی ھەرێم نەوتیان وەرنەگرتوە
  2023-03-19       344       

حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، تائێستا 76 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكردوەو بەردەوامدەبن لەدابەشكردنی، بەگوێرەى داتاكەی حكومەت، لە70%ی هاوڵاتیان نەوتیان وەریان نەگرتوە لەكاتێكدا خەریكە وەرزی سەرما تەواودەبێت.

ئاوێنە: فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، تائێستا 76 ملیۆن‌و 602 هەزارو 348 لیتر نەوتی سپی، بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا لەپارێزگا جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەپارێزگاو دەوروبەری شارەکان بەردەوامدەبێت، تاوەکو تەواوی هاوڵاتییان لێی سودمەند دەبن.

بۆئەوەی هەموو ماڵێكی هەرێمی كوردستان بەرمیلێك نەوت وەربگرێت، پێویستە 255 ملیۆن لیتر نەوت دابەشبكرێت، بەڵام بەگوێرەى داتاكەی حكومەت، تائێستا 30%ی هاوڵاتیان نەوتیان وەرگرتوەو 70%ی هاوڵاتیان نەوتیان وەرنەگرتووە، لەكاتێكدا وەرزی زستان‌و سەرماوسۆڵە لەكۆتا ڕۆژەکانیدایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×