نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە رایگەیاند، "با به‌ها مرۆيى و وانه و ماناكانى ئه‌م مانگه پيرۆزه بكه‌ينه ده‌رفه‌تێكى نوێى لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه‌و هه‌وڵى پێكه‌وه‌يى بۆ ته‌بايى و يه‌كڕيزى و كارى هاوبه‌ش."
ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامەكەیدا وتویەتی"با به‌ها مرۆيى و وانه و ماناكانى ئه‌م مانگه پيرۆزه بكه‌ينه ده‌رفه‌تێكى نوێى لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه‌و هه‌وڵى پێكه‌وه‌يى بۆ ته‌بايى و يه‌كڕيزى و كارى هاوبه‌ش، تا هه‌مومان بتوانين پێكه‌وه كێشه و ناكۆكييه‌كان تێپه‌ڕێنين، خزمه‌تێكى باشترى كوردستان بكه‌ين و به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بپارێزين."
دەقی پەیامەكە:
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م. له يه‌زدانى مه‌زن داواكارم خێر و خۆشى و ئارامى و ئاسوده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ڕۆژو و خواپه‌ر‌ستيى هه‌موان قبوڵ بكات.
با به‌ها مرۆيى و وانه و ماناكانى ئه‌م مانگه پيرۆزه بكه‌ينه ده‌رفه‌تێكى نوێى لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه‌و هه‌وڵى پێكه‌وه‌يى بۆ ته‌بايى و يه‌كڕيزى و كارى هاوبه‌ش، تا هه‌مومان بتوانين پێكه‌وه كێشه و ناكۆكييه‌كان تێپه‌ڕێنين، خزمه‌تێكى باشترى كوردستان بكه‌ين و به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بپارێزين.
خواى مه‌زن به به‌خشنده‌يى و ميهره‌بانيى خۆى هه‌موان بپارێزێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/3/22