د. عەلی قەرەداغی: رۆژوی مەیخۆر قبوڵە
  2023-03-24       1173       

د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان رایگەیاند، ئەوەی دەوترێت كەسێك مەی خواردبێتەوە، 40 رۆژ دەنگی بە خوا ناگات، "هیچ ئەسڵی نییە"و دەشڵێت، رۆژی مەیخۆر قبوڵە.

ئاوێنە: د. عەلی قەرەداغی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای رەسمی گۆڕان لەبارەی ئەوەی كە هەندێك لە مامۆستایانی ئایینی دەڵێن كەسێك مەی خواردبێتەوە 40 رۆژ دەنگی بە خوا ناگات و هیچ تاعەتی لێ قبوڵ ناكرێت و ئەگەر بە رۆژوش بێت قبوڵكراو نییە، وتی"ئەوە هیچ ئەسڵی نییە، ئەوە نە فەرمودەی لەسەرە نە ئایەتی لەسەرە."

هەر لەوبارەیەوە وتیشی"نە 40 رۆژ، نە رۆژێك و نە سەعاتێك، مەیخۆر هەر هۆشی هاتەوەو تەوبەی كرد، تەوبەكەی لای خوای گەورە قبوڵە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×