ئهمڕۆ بهفهرمى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان 18ى 11ى ئهمساڵى وهك ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد.
دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند، "لەبەر هەر هۆكارێك بێت هەڵبژاردن ساڵی ڕابردوو ئەنجامنەدراو تەمەنی پەرلەمان درێژكرایەوە، ماوهیەكی زۆرە بابەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان گفتوگۆی نێوان لایەنەكان بوە، لەساڵی ڕابردوەوە سەرۆكایەتی هەرێم دەستی بەهەنگاوەكانی خۆی كردوە".
وتیشی، "ئەمڕۆ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەگوێرهى یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2005 بڕیاریدا بەئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لەڕۆژی 18ی 11ی 2023، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان پابەند دەبن بۆ كاری پێویست بەهەماهەنگی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكە".
سەرۆكایەتی هەرێم داوا لەپەرلەمانی كوردستانو فراكسیۆنەكان دەكات بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بۆئەوەی دەست بەكارەكانی خۆی بكات، جگەلەوەش هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لەئەولەویەتی كاری پەرلەمان بێت بۆئەوەی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت.