نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت 
  2023-03-27       404       

بەهۆی زۆری رێژەی بەنزین لە بازاڕ و كەمبوونەوەی خواستەوە، جارێكی تر نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێنرێت.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی راگەیاند، بەهۆی زۆری رێژەی بەنزین لە بازاڕ و كەمبوونەوەی خواست لەسەری، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی هەرسێ جۆرەكەی بەنزین و گاز دادەبەزێنرت، ئەوەش لەپێناو ئەوەی بازاڕی بەنزینی بازرگانی جوڵەی تێبكەوێتەوە.

ئاشكراشیكرد، نرخی هەر لیترێك بەنزینی سوپەر و موحەسەن و نۆرماڵ 25 دینار دادەبەزێنرێت و نرخی لیترێك گازیش 50 دینار دادەبەزێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×