وەزارەتی كارەبای هەرێم: بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوتەوە 330 مێگاوات كارەبا كەمیكردوە
  2023-03-31       504       

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی، راگەیاند، بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەردو كێڵگەی گەرمیان و خۆرمەڵە 330 مێگاوات كارەبا كەمیكردوە.

ئاوێنە: ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا وتویەتی"بڕیارەكەی دادگای پاریس بوە هۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لەچەند كێڵگەیەكی كوردستان و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمیكرد."

وتوشیەتی"لەئێستادا لە وێستگەی  كارەبا لەگەرمیان كە بە غازی كێڵگەی نەوتی حەسیرە كارەبا بەرهەمدەهێنێت 80 مێگاوات کارەبا  كەمی كردوەو لە وێستگەی  خۆرمەڵەش لەهەولێر بەبڕی 250 مێگاوات كارەبا كەمیكردوە،  بەمەش 330 مێگاوات لەتۆڕی کارەبای نیشتمانی  كەمیكردوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"وەزارەتی كارەبا لەهەوڵدایە بەپشتبەستن بە كارەبای هایدرۆپاوەری هەردو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان و وێستگەكانی غازی سلێمانی و هەولێر قەرەبوی ئەو  كەمبونەوەیە بكاتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×