پارێزگاری دھۆک: "لەبەر بوونی پەکەکە لەسەدا ٣٠‏ دانیشتوانی گوندەکان ناتوانن بگەڕێنەوە"
  2023-03-31       319       

پارێزگاری دھۆک، عەلی تەتەر لە ناحیەی چەمانکێ سەربە قەزای ئامێدی بە گوژمەی چوار ملیار دینار بەردی بناغەی بۆ چەند پڕۆژەیەکی دانا و چەند پرۆژەیەکیشی کردووە.

ئاوێنە: عەلی تەتەر ئاماژەی بەو ئامارانە کرد کە دھۆک یەکێکە لە شارە ھەژارەکانی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و وتی: "شەڕی پەکەکە لەم ناوچەیەدا رێژەی بێکاری لە پارێزگاکە زیاد کردووە، چونکە بەھۆی شەڕی پەکەکەوە زیاتر لە ٣٣٠ گوند لەم سنوورە دەستی ئاوەدانی پێنەگەیشووە و چۆلن، گوندی وا ھەیە لەم ناوچەیە لەبەر ئەو شەڕەی لە ناوچەکە ھەیە، پێنج ھەزار خێزان بوون کە چی ئێستا بوونەتە پێنج خێزان کە تیادا دەژین. سەدا ٢٥ بۆ ٣٠ دانیشتوانی گوندەکان لەبەر شەڕی پەکەکە ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان".

پارێزگاری دھۆک هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٧٠٠ پڕۆژە لەسەر ئاستی پارێزگای دھۆک ئەنجامدراون و دووپاتیشی کردەوە کە حکوومەتی ھەرێم لەسەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام دەبێت.

ناحیەی چەمانکێ بە دووریی ٤٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژھەڵاتی شاری دھۆک.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×