پارتی ڕێگری لە چوونی گروپێكی شانۆی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دەكات
  2023-03-31       514       

ئاژانسى هاوار بڵاویکردەوە، پارتی ڕێگری لە چوونی گرووپێكی شانۆیی لە باشوورەوە بە مەبەستى بەشداریكردن لە فێستیڤاڵی شانۆی شەهید یەكتا هەرەكول لە ڕۆژئاوای كوردستان دەكات، دەشڵێن، بەهۆی ڕێگرییەكانی پارتیه‌وه‌ شانۆگەرییەكە هەڵوەشایەوە.

ئاژانسی هاوار بڵاویكردوەتەوە، لە چوارچێوەی چالاكییەكانی پێنجەمین ڕۆژی فێستیڤاڵی شەهید یەكتا هەرەكول بۆ شانۆ لە شەشەمین خولی خۆیدا، بڕیار بوو ئەمڕۆ لە سەنتەری محەمەد شێخۆ بۆ ڕۆشنبیری و هونەر لە شاری قامیشلۆ شانۆگەری “هۆشیاری تەرم”  نمایش بكریایە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی ڕێگریكردنی پارتی لەچوونی گرووپێكی شانۆیی لە باشووری كوردستان بۆ ڕۆژئاوی كوردستان، شانۆگەرییەكە ئەنجام نەدراو هەڵوەشایەوە.

جێگەى ئاماژەیە، چالاكییەكانی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی شەهید یەكتا هەركول لە ٢٧ی ئازارەوە دەستیپێكرد، بە نمایشكردنی شانۆگەری “بەرد” لە سەنتەری محەمەد شێخۆ بۆ ڕۆشنبیری و هونەر لە شاری قامیشلۆ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×