به‌هۆى ڕاگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه‌ عێراق ڕۆژانه‌ (40) ملیۆن دۆلار زیان ده‌كات
  2023-05-07       639       

عێراق ئه‌و زیانانه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ به‌هۆى ڕاگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه‌ به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت، ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى حكومه‌تیش ده‌ڵێت، "عێراق ڕۆژانه‌ (40) ملیۆن دۆلار زیان ده‌كات".

ئاوێنە: به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامه‌ی سه‌باحى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق كه‌ له‌ژێر ناوى (ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت له‌ڕێگه‌ی‌ به‌نده‌ری‌ جه‌یهان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ دروستكردوه‌) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، دواكه‌وتنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌هه‌رێم‌و كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ دروستكردوه‌.

له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "بڕگه‌كانی بودجه‌ ئاماژه‌ به‌هه‌نارده‌كردنی (3)ملیۆن‌و (500)هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ ده‌كات كه‌ (400) هه‌زاری له‌هه‌رێم‌و نزیكه‌ی (80)هه‌زار به‌رمیل له‌كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌یه‌".

هۆشداریشیداوه‌ له‌وه‌ی‌، "به‌رهه‌منه‌هێنانی ئه‌و بڕه‌ی دیاریكراوه‌، زیانی گه‌وره‌ به‌عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ به‌(40)ملیۆن دۆلاری ڕۆژانه‌ ده‌خه‌مڵێنرێت".

ڕۆژنامه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق له‌زارى سه‌باح  سوبحی‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌وت‌و غاز له‌په‌رله‌مانی‌ عێراقه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، "حكومه‌تی‌ هه‌رێم پابه‌ندێتی‌ سه‌رشانی‌ جێبه‌جێكردوه‌و نه‌وتی‌ ڕاده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ عێراق كردوه‌ تا له‌ڕێگه‌ی‌ كۆمپانیای‌ سۆمۆوه‌ بفرۆشرێت".

وتویه‌تى، "دواكه‌وتنی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت په‌یوه‌ندیی‌ به‌توركیاو حكومه‌تی‌ به‌غدا له‌لایه‌ك‌و له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ حكومه‌تی‌ به‌غداو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمیان ده‌كڕی، هه‌یه‌".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×