ئەمریكا پلانی کشانەوەى هێزەکانى لە خاكی عێراق تاوتوێ دەکات
  2023-05-10       357       


پەیمانگای كوینسی ئەمریكی بۆ لێكۆڵینەوە سیاسییەكان بڵاویكردەوە، جوڵەیەك لە ناو ئیدارەی ئەمریكا هەیە، بۆ گەڕان بەدوای ڕێگایەكی دەرچوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەبێ ئەوەی مەترسیەك لەسەر عێراق دروست بێت، یان هەمان سیناریۆی ئەفغانستان دووبارە ڕووبداتەوە.

ئاوێنه‌: پەیمانگا كوینسی ئەمریكی بۆ لێكۆڵینەوە سیاسییەكان لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، دوای بەسەربردنی دوو دەیە لەناوخۆی عێراق بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكا كشانەوە، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی هەڕەشەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤، ئەمریكا ناچاربوو دووبارە بگەڕێتەوە، لە ئێستادا ئەمریكا بە دوای ڕێگەیەكدا دەگەڕێت بۆ دەرچوون و گەڕاندنەوەی هێزەكانی لەعێراق.

ئاماژە بەوەشكراوە، واشنتۆن پێی وایە بوونی هێزێكی بچووكی ئەمریكی بەس دەبێت، بۆ پاراستنی سەقامگیری عێراق و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەناوخۆی عێراقدا، پاڵنەری سەرەكی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بوونی مەترسی هەمیشەییە، كە بەردەوام هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەكە دەكات، هەروەها ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە بەئامانجكردنی گروپە چەكدارەكانی لەناوخۆی عێراق، جگە لەوەش گەلی عێراق بوونی هێزە ئەمریكییەكان بۆ هەمیشە لەسەر خاكەكەیان ڕەتدەكەنەوە.

پەیمانگاكە جەختی لەوە كردووەتەوە، لایەنەكانی ناو حكومەتی ئەمریكا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی،  كە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق بە پێویستییەكی گەورە بزانن، هەروەها جموجۆڵەكانی ناو ئیدارەی ئێستای ئەمریكا و ناوەندەكانی بڕیاردان، لە كۆتاییدا دەبێتە هۆی كسانەوەی زۆربەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، بەڵام واشنتۆن خۆی ناچێتە دەرەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمریكا كاریگەری گەورە لە ناوخۆی عێراق هەیە، لە ڕێگەی زۆر هۆكارەوە، لەوانە كاركردن لەگەڵ هاوبەشەكانی و سیاسەتمەدارانی ناوخۆیی، هاوپەیمانە ئەوروپییەكان لە ناوخۆی عێراق، هەروەها ئەو ڕێككەوتنە هاوبەشانەی كە لەگەڵ لایەنی عێراقیدا ئەنجامیداوە.

هەروەها لە كۆتایی ڕاپۆرتەكەی پەیمانگاكەدا هاتووە، گرنگیدان بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا ڕێك و درێژخایەنە و بەدواداچوون بۆ دۆسیە هەستیارەكانی ناوخۆی عێراق دەكرێت، لەوانەش دووبارەنەكردنەوەی ئەزموونی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×