نێچیرڤان بارزانی داوای یەكڕیزی لایەنە سیاسییەكان دەكات
  2023-05-26       261       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵانەوە، داوای یەكڕیزی و تەبایی لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی كوردستان دەكات.

ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی، بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵانەوە، پەیامێكی بڵاوكردەوە.

لە پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتوە"با یادى شۆڕشى گوڵان بكه‌ینه‌ هه‌وێنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى هه‌مو هێزه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان، پێكه‌وه‌ كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌راندنى سه‌ختییه‌كان بكه‌ین تا بتوانین فیدراڵى و ده‌سكه‌وت و مافه‌ ده‌ستورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بپارێزین و به‌ره‌و داهاتویه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×