فراكسیۆنی بەرەی توركمانی: لە كۆبونەوەكەی پەرلەمانی كوردستاندا دەنگمان بە كاراكردنەوەی كۆمسیۆن نەدا
  2023-05-26       393       

سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی رایگەیاند، لە كۆبونەوەكەی رۆژی 22ی ئەم مانگە پەرلەمانی كوردستاندا دەنگیان بە كاراكردنەوەی كۆمسیۆن نەداوە چونكە پێیانوایە پێویستە پرسیە نیشتمانییەكان بە سازانی نێوان لایەنەكان و كۆدەنگی فراكسیۆنەكان تێپەڕێندرێن.

ئاوێنە: هیمداد سەڵاح، سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی، لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتی راشیگەیاند: "ئێمە وەك فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان، هەر لەسەرەتای ئەم خولەی پەرلەمانەوە لەگەڵ ئەوە بوین، ئەو یاسا و بابەتانەی رەهەندی نیشتمانیان هەیە و خاڵی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكانن، بە كۆدەنگی نیشتمانی و سازان دەنگییان لەسەر بدرێت، بۆیە لە دانیشتنی رۆژی 22/5ی پەرلەمانی كوردستان، دەنگی خۆمان بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بەكارنەهێنا".

وتوشیەتی"هەر لەبەر ئەوەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن كۆدەنگی سەرجەم فراكسیۆنەكانی لەسەر نەبو، ئامادە نەبوین دەنگی خۆمان بۆ كاراكردنەوەی بەكاربهێنین."

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×