كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
  2023-05-27       233       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوەو ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێ پەڵەهەوری جیا جیا و سبەینێش ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواودا دەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، بەشێوەیەکی گشتی ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێ پەڵەهەوری جیا جیا.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لەتۆماركراوەكانی دوێنێ.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواودا دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 35، سلێمانی: 33، دھۆک: 34، کەرکوک: 38، ھەڵەبجە: 35، سۆران: 32، گەرمیان: 40 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×