بڕیاردەی ئەنجومەنی كۆمسیاران له‌پشكی‌ كۆمه‌ڵ: كاراكردنەوەی كۆمسیۆن حاڵەتێكی ناتەندروستەو بەشداری هیچ چالاكییەكی ناكەم
  2023-05-27       635       

ئیسماعیل حەمەعلی خورماڵی، بڕیاردەری ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، دەڵێت، كاراكردنەوەی كۆمسیۆنەكە "بە حاڵەتێكی نا تەندروست دەبینم" و "بەشداری هیچ كارو چالاكی و كۆبونەوەیەكی ناكەم."

ئاوێنە: ئیسماعیل حەمەعەلی خورماڵی، بڕیاردەری ئەنجومەنی كۆمسیاران، ئەمڕۆ شەممە، لە رونكردنەوەیەكدا بۆ رایگشتی وتویەتی"سەبارەت بە نوێكردنەوەی كۆمسیۆن لە پەرلەمانی كوردستان لە بەرواری 22/5/2023 بەدەر لەو تێبینی و ڕەخنە یاساییانەی كە هەبوەو هەیە لەسەر پرۆسەكە، بەگشتی بە حاڵەتێكی نا تەندروستی دەبینم و وادەزانم خزمەت بەو قەناعەت و مەبدەئەی كاری بەردەوامی من ناكات."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لەو سۆنگەیەوە وەك هەڵوێستێكی مەبدەئی و دور لە لایەنگیری یان دژایەتی هیچ كەس و لایەنێك ڕایدەگەیەنم كە بەشداری هیچ كارو چالاكی و كۆبونەوەیەك ناكەم لە ئێستا و لە داهاتودا كە تێبینی و ڕەخنەی یاسایی لەسەر بێت و لە كەشێكی ئارام و تەندروستدا نەبێت و خزمەت بە كۆی پرۆسەی سیاسی كوردستان و ئاشتەوایی و یەكڕیزی و پێكەوەژیان نەكات لەكوردستان."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×