لە هەولێر خۆپیشاندانەو رێگەیەكی سەرەكی داخرا
  2023-05-27       525       

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، کاسبکارانى عەلوەى شاری هەولێر گردبونەوە و ڕێگاى سەرەکى موسڵ- هەولێریان داخست، کاسبکاران دەڵێن، عەلوەیەکى نوێ لەلایەن کەرتى تایبەتەوە دروستکراوە و بەهۆیەوە ڕێگرى لەکارەکانى ئێمە دەکەن.

ئاوێنە: کاسبکارانى عەلوەى هەولێر لەبەردەم گۆڕەپانێکدا گردبونەوە کە بە “گۆڕەپانی شوتى فرۆشان” ناسراوە ڕێگاى سەرەکى موسڵ- هەولێریان داخست و لە ئێستادا بەشداربوانى گردبونەوەکە ئاگریان لەسەر ڕێگاکە کردوەتەوە و ڕێگا بە هاتوچۆى ئۆتۆمبێل نادەن.

وەک بەشێک لەو کاسبکارانە خۆیان دەڵێن، عەلوەیەکى نوێ لەلایەن کەرتى تایبەتەوە دروستکراوە و بەهۆیەوە ڕێگرى لەکارەکانى ئێمە دەکەن، هەربۆیە ئەمڕۆ گردبونەتەوە و شەقامەکەیان داخستوە.

لە ئێستادا بەهۆى ڕێگرى لە هاتوچۆى ئۆتۆمبێل قەرەباڵخیەکى زۆر لەسەر ڕێگاى سەرەکى موسڵ- هەولێر دروستبوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×