هێمن هەورامی: دەستبردن بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەریم هەڵەیەكی گەورەی دوبارەبوەوەیە
  2023-05-27       704       

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، "بە نیگەرانییەکی زۆر لە هەوڵی ژمارەیەک پەرلەمانتار لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڕوانین." دەشڵێت: "دەستبردن بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان هەڵەیەکی گەورەی دوبارەبوەوەیه‌. مێژو سەلماندویەتی هەمیشە هەوڵی خۆفەرزکردن و بەکارهێنانی لۆژیکی هێز ئەنجامی پێچەوانەی لێکەوتوەتەوە."

ئاوێنە: هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، پەیامێكی لەبارەی دەستکاریکردن و گۆڕانکاری لە مادەکانی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بڵاوكردەوە.

هێمن هەورامی وتویەتی"بەنیگەرانییەکی زۆر لە هەوڵی ژمارەیەک پەرلەمانتار لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڕوانین. دەستکاریکردنی ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان و دەستبردن بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان هەڵەیەکی گەورەی دوبارەبوەوەیه‌. مێژو سەلماندویەتی هەمیشە هەوڵی خۆفەرزکردن و بەکارهێنانی لۆژیکی هێز ئەنجامی پێچەوانەی لێکەوتوەتەوە."

وتوشیەتی"هێزو لایەنە سیاسییەکان دەبێ لەوە تێبگەن کە ماف و ئەرکی هاوڵاتییان و بەشێکی وڵات بەخۆ لە بۆسەدانان و دانانەوەی مینی سیاسی وەدینایەت، بەڵکو ماڵوێرانی زیاتری بەدوادادێت."

خەڵکی کوردستان و هەمو عێراق دڵخۆش و ئاسودەبون بەو پێشڤەچون و لەیەکنزیکبونەوەی هەردو حکومەتی ناوەندو هەرێم، ئومێدێکی گەورە بۆ کۆتاییپێهێنانی کێشەکان لە ئارادابو، بەڵام وەک هەمیشە چەند تاقمێک دوبارە دەیانەوێت بمانگێڕنەوە بۆ خاڵی سەرەتایی کێشەکان، ئەوان نان و ژیانیان هەر لە گێژاو دەستدەکەوێت، دەزانن بە چارەسەری ئاشتیانەو کۆتایی قەیرانەکان ڕاستیی ئەوانیش دەردەکەوێت و کۆتاییان پێدێت.

هێمن هەورامی داواشی لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق كردوە "نیازپاکیی خۆیان بسەلمێنن و بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەردو حکومەت کۆتایی بەو کێشانەش بهێندرێت و ئاهێکی ئاسودەیی بە دڵی هەمو خەڵک بهێندرێت. پێویستە هەمو ئەو لایەنانەی کە بەشداربون لە پێکهێنانی حکومەت، پابەندی بەڵینەکان بن و بەڵێنەکانیان ببەنە سەر."

جەختیشی كردۆتەوە كە "تاکە چارە لە ڕێگەچارە دیموکراتییەکان به‌ لەیەکتێگەیشتن و گفتوگۆ وەدیدێت، هەرگیز هێز و مامەڵەکردن بە لۆژیکی هێز سەرکەوتو نابێت."

زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×