لە دەربەندیخان 18 کەسی بیانی بەتۆمەتی بەزاندنی سنور دەستگیرکران
  2023-05-27       412       

لە قەزای دەربەندیخان 18 کەسی پاکستانی بە تۆمەتی بەزاندنی سنور دەستگیرکران.

ئاوێنە: سلێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، ئەمڕۆ شەممە، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، 18 کەسیان بەتۆمەتی بەزاندنی سنور دەستگیرکردون کە خەڵکی پاکستانن و بە قاچاغ هاتونەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو كەسانە ویستویانە بچنە ناوچەکانی باشوری عێراق و دو کەسیش کە کارەکانیان رێکخستوە دەستگیرکراون.

قائیمقامی دەربەندیخان وتیشی، دیار نییە ئەو کەسانە بە چ مەبەستێک هاتونەتە هەرێم و لەئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×