دەمیرتاش: دەنگ بە قلیچدار بدەن/ رەنگە هیچ کات هەڵبژاردن لە تورکیا نەکرێتەوە
  2023-05-28       423       

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە داوای لە گەلی تورکیا کرد  لە خولی دووەمی هەڵبژاردندا دەنگ بدەنە کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ.

ئاوێنە: سەلاحەدین دەمیرتاش لە تویتێکدا وتی: داوا لە گەلی تورکیا دەکەم دەنگ بدەنە قلیچدار ئۆغڵۆ چونکە رەنگە سبەینێ دوایین هەڵبژاردنی تورکیا بێت.

دەمیرتاش رایگەیاند: سبەینێ جیهان کۆتایی نایێت بەڵام رەنگە کۆتایی ئابووری و‌دیمۆکراسی تورکیا بێت. سبەینێ قیامەت نابێت بەڵام رەنگە دوایین هەڵبژاردنی تورکیا بێت. ئێمە بەڵێنی ئاشتی بە تورکیا دەدەین.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×