دوو ئەندامی نوێی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سوێندی یاساییان خوارد و دەستبەرکابوون.
ئاوێنه: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی دادوەری بە سەرۆکایەتی عەبدولجەبار عەزیز مەحمود، سەرۆکی دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە ( عەلی ساڵح مەحمود - کامەران نەشئەت ئەحمەد) وەک دوو ئەندامی نوێی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد و دەستبەکاربوون.
بەگوێرەی نووسراوێکی کۆبوونەوەکە، ئەو دوو ئەندامە بەم داڕشتنە سوێندی یاساییان خواردووە، ( "سوێند بە خوای مەزن دەخۆم، کە بەرپرسیارییەتیە یاسایی و پیشەییەکم بە ئەمانەت و بە لەخۆ بووردەیی و دڵسۆزییەوە جێبەجێبکەم، کاربکەم بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانی سەرشانم بە سەربەخۆیی و بێلایەنی، وە خوا شایەدە لەسەر ئەوەی دەیڵێم").