ڕێنمایی بۆ هاتووچۆ و شۆفێران
  2023-05-29       465       

هەڵکەوت عەبدوڵا، شارەزایی بواری هاتوچۆ کۆمەڵێک ڕێنمایی بڵاوکردەوە، کە دەبێت بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بۆ ئاگادارکردنەوەی شۆفێران ئەنجامیان بدات .

ئاوێنە: ئەمڕۆ کامێراکانی پۆینت تو پۆینت سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکەن، سزای ماددی بۆ شۆفێرەکان دەنوسرێت، هەڵکەوت عەبدوڵا، شارەزایی بواری هاتووچۆ چەند خاڵێکی بڵاوکردووەتەوە کە دەبێت بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ ئەنجامیان بدات.

ئەم خاڵانە خۆی دەبینێتەوە لە ئاگادارکردنەوەی شۆفێران بە چەندین ڕێگای جیاواز و هەنگاو بە هەنگاو.

یەکەم، دەبێت سەرەتای دەستپێکردنی کامێرەکانی پۆینت توو پۆینت بە هێما شۆفێران وریابکرێنەوە سەبارەت بە بوونی کامێرەکە و ماوەی بەکاربوونی خێراییەکە.

دووەم، پێویستە خێرایی ڕێگە بە بەردەوامی و لە پێش و ناوچەی نێوان کامێرەکاندا بە هێما یان نووسینی سەر ڕێگە دیاریبکرێت تا شۆفێران بزانن دەبێت بە چ خێراییەک ئوتومبیل لێبخوڕن.

سێیەم، سزاکان هەموو شۆفێران (بەرپرسان و هاووڵاتیانی ئاسایی) بگرێتەوە و هیچ سەرپێچییەک لە سیستەمی تۆمارکردندا نەسڕێتەوە تا دادپەروەری لە جێبەجێکردندا لەئارادا بێت. .

چوارەم، وێنەی ڕوونی سەرپێچییەکە بگیرێت بۆ دەرخستنی کەسی سەرپێچیکار و دیاریکردنی جۆری سەرپێچییەکە

داواش لە شۆفێران دەکات، پابەندبن بە خێرایی دیاریکراوەوە، بارگرانی بۆ باری دارایی خۆیان دروستنەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×