عەلی باپیر بۆ ئەردۆغان: پێویستە كارێك بكەی ئەوانەی دەنگیشیان پێ نەداوی، پەشیمان ببنەوە
  2023-05-29       1097       

عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەو دەڵێت"پێویستە بە یەك چاو تەماشای هەمو لایەك بکەی و، کارێك بکەی ئەوانەی نەیاریشتان بون و دەنگیشیان پێنەداون، لە هەڵوێستی خۆیان  پەشێمان بنەوە."

ئاوێنە: عەلی باپیر، ئەمڕۆ دوشەممە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەردۆغان كردو تێیدا هاتوە"بەناوی خۆم و کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، پیرۆزبایی گەرم لە خۆت و حیزبەکەتان و سەرجەم خەڵکی تورکیا دەکەم بە تورك و کوردو عەڕەب و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەوەو، هیوادارم لە سەرۆکایەتیی کردنتدا بۆ کۆماری تورکیا لەم بارودۆخە دژوارو هەستیارەی دنیا و ناوچەکەدا سەرکەوتو بی‌و، لە ئاستی چاوەڕوانیی سەرجەم خەڵك و گەلانی وڵاتەکەتان دابی، چونکە تۆ ئێستا هی تێکڕای خەڵکی وڵاتەکەتی و، پێویستە بە یەك چاو تەماشای هەمو لایەك بکەی و، کارێك بکەی ئەوانەی نەیاریشتان بون و دەنگیشیان پێنەداون، لە هەڵوێستی خۆیان  پەشێمان بنەوە."

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری وتوشیەتی"بێگومان ئێمەی خەڵکی عێڕاق و هەرێمی کوردستانیش بەرژەوەندیی خۆمان لە تورکیایەکی هێمن و ئارام و پێشکەوتودا دەبینین."

دەقی پەیامەكەی عەلی باپیر:

بەڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆگان سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدان..

بەبۆنەی هه‌ڵبژێردرانەوەت بە سەرۆك کۆماری تورکیا، بەناوی خۆم و کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، پیرۆزبایی گەرم لە خۆت و حیزبەکەتان و سەرجەم خەڵکی تورکیا دەکەم بە تورك و کوردو عەڕەب و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەوەو، هیوادارم لە سەرۆکایەتیی کردنتدا بۆ کۆماری تورکیا لەم بارودۆخە دژوار و هەستیارەی دنیا و ناوچەکەدا سەرکەوتو بی‌و، لە ئاستی چاوەڕوانیی سەرجەم خەڵك و گەلانی وڵاتەکەتان دابی، چونکە تۆ ئێستا هی تێکڕای خەڵکی وڵاتەکەتی و، پێویستە بە یەك چاو تەماشای هەمو لایەك بکەی و، کارێك بکەی ئەوانەی نەیاریشتان بون و دەنگیشیان پێنەداون، لە هەڵوێستی خۆیان  پەشێمان بنەوە.

بێگومان سەقامگیریی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی و تەبایی، بناغەی وڵات بەڕێوەبردنی تەندروستەو، هەرگیزیش بەبێ دادگەریی و نەهێشتنی ستەم و جیاکاریی لەنێوان خەڵك و هاوڵاتییاندا ئاشتیی کۆمەڵایەتیی و تەبایی سەقامگیر نابێ.

بێگومان ئێمەی خەڵکی عێڕاق و هەرێمی کوردستانیش بەرژەوەندیی خۆمان لە تورکیایەکی هێمن و ئارام و پێشکەوتودا دەبینین.

براتان: عەلی باپـیر

٢٩-٥-٢٠٢٣ز

٩-١١-١٤٤٤ك

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×