نەبیل مەرسومی شارەزا و ئابوریناسی دیاری عێراق، رایدهگهیهنێت گۆڕانكارییهكانی لیژنهی دارایی پشتگوێخراون و چوارچێوهی ههماههنگی پێشنیاری نوێی بۆ ههرێم كردووه.
ئاوێنە: ئهو شارهزا عێراقیه، لە پۆستێکیدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگهیاند: بەگوێرەی سەرچاوە تایبەتەکان، له كۆبونهوهی شهوی ڕابردووی هاوپهیمانی ئیدارهی دهوڵهت، چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیارێکی نوێی لەسەر بڕگەکانی ١٣ و ١٤ی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان خستۆتەڕوو.
تێیدا ئەمانەی خوارەوە هاتووە:
- هەرێم ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سومۆ بکات.
- فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای سومۆ.
- ئەگەر نەتوانرێت نەوت لە ڕێگەی بەندەرەکانی تورکیاوە هەناردە بکرێت، هەولێر نەوت ڕادەستی بەغدا دەکات.
- وەزارەتی نەوت بەدیل دەدۆزێتەوە بۆ فرۆشتن یان بەکارهێنانی نەوتی کوردستان لە ناوخۆدا.
-حکومەت پابەندە بە پێدانی پارهی 400 هەزار بەرمیل نەوت بە هەولێر ئەگەر لە هەرێم وەریبگرێت.
- پارەی فرۆشتنی نەوت لە ئەکاونتێکی سەر بە وەزارەتی دارایی فیدراڵی دادەنرێت.
له وهڵامی كۆمێنێكیشدا ئهو شارهزا عێراقیه لهبارهی نهوتی كهركوك و نهینهواوه، وتویهتی "زۆربەی هەموارکردنەوەکانی لیژنەی دارایی پشتگوێخراوە".