بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار دابەزی
  2023-05-30       759       

ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ خستنەڕوی زیاتر لە 267 ملیۆن دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندیەوە، گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی رویدا و بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 146 هەزار و 800 دینار.

بەگوێرەی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقی بۆ ئەمڕۆ، بەشێوەی حەواڵە 209 ملیۆن و 883 هەزار و 785 دۆلار، بەشێوەی كاش 57 ملیۆن و300 هەزار دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە كە كۆی گشتی دەكات 267 ملیۆن و 83 هەزار و 785 دۆلار.

لەئێستادا لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 146 هەزار و 800 دینار، لەكاتێكدا لەسەرەتای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 147 هەزار و 250 دینار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×