2023-05-30   676     
ڕاوێژكارى ڕاگه‌یاندنى یه‌كێتى بۆ كاروبارى وزه ڕایگه‌یاند، ئه‌و بڕگانه‌ى زیادكراون به‌ته‌واوى له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیانى هه‌رێمه‌و هیچ كێشه‌یه‌كى بۆ هاووڵاتیان تێدانیه.
ئاوێنە: به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د ڕاوێژكارى راگه‌یاندنى یه‌كێتى بۆ كاروبارى وزه به‌چه‌ند خاڵێك گرنگى زیادكردنى بڕگه‌كان بۆ پرۆژه یاسى بودجه ده‌خاته‌ڕوو:
" له‌باره‌ى ئه‌و خالانه‌ى بوودجه كه بووه هۆى توره بوونى پارتى كوتله‌ى وزارى پارتى له حكومه‌تى هه‌ریم
له پرۆژه یاسای بوودجه‌ى عیراق بۆ سالى 2023 كۆمه‌لى گۆرانكارى له ده‌قى پرۆژه‌كه كراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هاولاتیان و بوژاندنه‌وه‌ى ئابوورى هه‌رێم به‌لام توره بوونى پارتى و كوتله‌كه‌یان له حكومه‌ت لى كه‌وته‌وه كه ئه‌م خالانه‌یه:-
1- گیرانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه، پێشتر كوتله‌ى وزارى پارتى چه‌ندین جار وتویانه با فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ت داواى ئه‌و مافه له حكومه‌تى ئیتحادى بكه‌ن لاى ئێمه نیه ئێستا له پرۆژه‌ى بوودجه ئاماژه‌ى پێكراوه به‌لام ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه و ده‌لێن ته‌رخاندنى بۆ نه‌كراوه به‌لام وانیه، چونكه حكومه‌تى هه‌رێم به داهاتى ناوخۆ كه نیوه‌ى گومرگ و كۆى باج و رسومات لا ده‌بێت سه‌ره‌راى ئه‌و بودجه‌ى له بغداده‌وه دێت، هه‌روه‌ها پاكتاوى ژمێریارى له نێوان 2004 تا 2022 كه له پرۆژه‌كه جێگیر كراوه كه به دلنیاییه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم پاره‌یه‌كى زۆرى ده‌كه‌وێته لاى حكومه‌تى ئیتحادى.
2- دانانى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم له هه‌ژمارێكى بانكى له بانكى ناوه‌ندى كه ئه‌مه‌ش رێگرى ده‌كات له به‌هه‌ده‌ردان چونكه له ژێر چاودێرى وردبینى هه‌ردوو دیوانى چاودیرى هه‌رێم و بغداد ده‌بێت.
3- زیادكردنى برگه‌یه‌ك كه نه‌وتى هه‌رێم بۆ پێداویستى ناوخۆ به‌كاربهێنرێت تا خه‌لكى كوردستان نه‌وتى سپی و به‌نزین و گاز به نرخى هه‌رزان ده‌ستیان بكه‌وێت هاوشێوه‌ى شاره‌كانى تر‌ى عێراق ده‌یه‌وێت ته‌نها نه‌وتى هه‌رێم هه‌نارده بكرێت كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌و رێكه‌وتنه 50 سالیه‌ى كه هه‌یانه له‌گه‌ل وولاتى توركیا و پابه‌ندى بۆیان دروست كردوه،
4- ده‌سه‌لاتى جولاندنى پاره‌ى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم دراوه به وه‌زیرى دارایی عێراق كه ئه‌ویش ده‌سه‌لات بداته سه‌رۆكى حكومه‌ت، كه له هیچ سیسته‌مێكى حوكمرانى نیه سه‌رۆكى حكومه‌ت ئامر بالصرف بێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌بوو شاندى هه‌رێم ئه‌وكاته‌ى له بغداد رێكه‌وتنه‌كه‌یان كرد نه‌یان هێشتایه ئه‌و مخاله‌فه‌یه بكرێت ده‌سه‌لات لاى هه‌ردوو وه‌زیرى دارایی هه‌رێم بوایه، ئه‌گه‌ر نیه‌ت پاكه سه‌رۆكى حكومه‌ت ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ى بۆچه‌یه؟
5- رێگرى كردن له دانانى كۆمپانیاى وردبینى و ئه‌و ده‌سه‌لاته دراوه به هه‌ردوو دیوانى چاودێرى داراى عێراق و هه‌رێم كه ئه‌مه‌ش بۆ رێگرى گه‌نده‌لیه كه كومپانیاى بیانى ناتوانێت بیكات.
ئه‌گه‌ر كوتله‌ى وزارى پارتى به ته‌نگ بوودجه و بژێوى خه‌لكى كوردستانه‌وه بوون نه‌یان ده‌هێشت رێژه‌ى پشكى هه‌رێم له 14% بۆ 12,67% دەبەزێت و به هه‌مان شێوه‌ى ئێستا ره‌خنه‌یان ده‌گرت و به‌یان نامه‌یان بلاوده‌كرده‌وه كه رێژه‌ى به‌شی هه‌رێم له سه‌رده‌مى بریارى نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك سالى 1996 له سه‌رده‌مى رژێم 13% بوو".