له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى 5وه‌ وه‌زاره‌تى دارایی ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات
  2023-05-31       1181       

وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌دابەشکردنی موچەى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌ران ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات‌و وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت، "بزانین هەفتەی داهاتوو چۆن دەبێت، تاوەکو بڕیار لەموچەی مانگی پێنج بدرێ"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "لەساڵی 2021وە، 23 مانگ موچە لەکاتی خۆیداو مانگانە دابەشکراوە، تەنها چەندجارێک بەغدا بڕە پارەیەکی ناردوە".

ئاوێنە: ھونەر جەمال بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی حكومه‌تى ھەرێم به‌میدیاى نزیك له‌پارتى ڕاگەیاندوه‌، "حکومەتی هەرێم لەمانگی حەوتی ساڵی 2021وە، 23 مانگ موچەی لەکاتی خۆیداو مانگانە دابەشکردوە، واتە 23 موچەی تەواومان دابەشکردوە کە تەنها 13مانگ بەداهاتی ناوخۆو نەوت بێ هیچ بڕەپارەیەکی بەغدا موچەمان داوە، ئەمەش نیشانەی چاکسازییەو داهاتیش باش کۆدەکرێتەوە".

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "وێڕای وەستانی هەناردەی نەوت، توانیمان لەم مانگەدا موچەی مانگی چوار دابەشبکەین، بۆ موچەی مانگی پێنجیش هەموو پێشینەی کارەکانی ئێمەو حکومەت بۆ ئەو ئامانجەیەو چاوەڕوانین بزانین بەغدا چەندمان بۆ دەنێرێت، چاوەڕێین بزانین هەفتەی داهاتوو چۆن دەبێت، تاوەکو بڕیار لەموچەی مانگی پێنج بدرێ".

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی باسى له‌وه‌شكردوه‌، "کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێم دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانە، ئەگەر بەپێی ڕێکكەوتنی بەغداو هەولێر بودجه پەسندبکرێت‌و ئەو گۆڕانکارییانەی لیژنەی دارایی کردویەتی چاک بکرێن‌و بودجه پەسندبکرێت‌و شایستەی خۆمان وەربگرین، ئەوا دابەشکردنی موچه ئاسایی دەبێتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×