ئارى هه‌رسین ئه‌ندامى پێشوى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى (سلێمانى ـ هه‌ڵه‌بجه)ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دواى ئه‌وه‌ى وازهێنانى له‌و حزبه ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ له‌ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیدا په‌یامێكى بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت، "قیمەتی یەکێتی بەخۆشبەختی کورد‌و سەرفرازی خاکی پیرۆزی کوردستانەوەیە".
ئاوێنه: ئارى هه‌رسین له‌وتارێكدا كه له‌به‌شى قه‌ڵه‌مى شارپرێسدا ده‌قه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه نوسیویه‌تى، "قیمەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەخۆشبەختی کورد‌و سەرفرازی خاکی پیرۆزی کوردستانەوەیە، هەر ئەوەو بەس، ئەگەر یەکێتی حەزی لەگەورەبون‌و بەهێزبونە، ئەبێت دڵی خەڵکی کورد ڕازی بکات‌و سەروەری خاک بپارێزێت، چونکە سەرکەوتن تەنها لەوێدایە".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "پارتی‌و یەکێتی کاتێک گەورە ئەبن کە خزمەتکاری خەڵکی کوردبن… هەموو قەسرو سەروەت‌و دەسەڵاتەکانی تری ژیان (بۆ کەسانی سیاسی کورد) کاتێک بایەخیان هەیە کە لەخزمەتی خەڵکی کورد‌و تاپۆی ڕەشی خاکی پیرۆزی کوردستانابن".
هێرشێكى توندیش ده‌كاته‌سه‌ر نه‌وه‌ى نوێ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەشاری سلێمانی، شتێک دروستبوە بەناوی نەوەی نوێ‌و کەس نازانێ باوک‌و دایکی (سیاسی) ئەم نەوەی نوێیە کێیە، بۆیە ئەڵێم شت، چونکە نەوەی نوێ نە حزبەو نە ڕێکخراوێکی سیاسیە هەتا بیروباوەڕو بەرنامەی هەبێت، بۆیە بەس شتەو هیچی تر".