سەرۆكی پێشوتری كۆمسیۆنی عێراق: ئەستەمە ئەمساڵ هەڵبژاردنی هەرێم ئەنجام بدرێت
  2023-06-02       521       

سەرۆکی پێشوتری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تاکە رێگەی دەرچون لەم قەیرانەی هەرێم، ئەنجامدانی هەڵبژاردنە. ده‌شڵێت: ئەستەمە‌ ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت.

ئاوێنە: سەربەست ئامێدی، سەرۆکی پێشوتری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، بە میدیای پارتی وت، پێشبینی ناکرێت تا مانگی شەشی ساڵی داهاتو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

وتیشی: "ئه‌سته‌مه‌ ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت".

راشیگەیاند، پێویستە لایەنەکان بگەنە ئەو بڕوایەی تاکە رێگەی دەرچون لەم قەیرانە هەڵبژاردنە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×