فراكسیۆنی پارتی چەپی سەوز یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا
  2023-06-02       400       


ئەمڕۆ هەینی فراكسیۆنی پارتی چەپی سەوز كە توانی 61 نوێنەر بنێرێتە پەرلەمان یەكەم كۆبوونەوەی خۆی كرد و بەرپرسەكانی دیاریكرد.

ئاوێنه‌: كۆبوونەوەی پارتی چەپی سەوز لە ئەنقەرە بە سەرۆكایەتی چیدەم كلیچگون ئوچار و ئیبراهیم ئاكن هاووتەبێژانی پارتی چەپی سەوز و هەروەها پەروین بوڵدان و میدحەد سانجار هاوسەرۆكانی گشتیی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بە دیاریكردنی پەرلەمانتاری ئیستەنبوڵ سڕی سورەیا ئوندەر بە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی چەپی سەوز لە پەرلەمان و پەرلەمانتاری سێرت تونجەر باكرخان بە بڕیاردەری كارگێڕی لە پەرلەمان.

هەروەها بۆ سەرۆكایەتی فراكسیۆنی پارتی چەپی سەوز، تا بەڕێوەچوونی كۆنگرە پەرلەمانتاری ئەرزروم مەرال دانش بەشتاش و پەرلەمانتاری ئانتالیا ساروخان ئولوچ، دەستنیشان كران.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×