ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، عێراق به‌گشتى ڕوبه‌ڕوى دۆخێكى نه‌خوازراو ده‌بێته‌وه له ئه‌گه‌رى دابه‌زینى نرخى نه‌وت و بودجه‌ى گشتى ووڵات ته‌نها به‌شى خه‌رجى به‌كاربردن ده‌كات.
ئاوێنە: جەمال كۆچه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، خه‌رجى به‌كاربردن و مووچه له عێراق ساڵانه به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 140ترلیۆن دینار له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ى دانراوه وه‌ك بودجه بۆ ساڵى داهاتوو 134ترلیۆن دیناره‌و ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌یه كه بودجه وه‌ك پێویست به‌شى خه‌رجى به‌كاربردن ناكات و هیچ بودجه‌یه‌كیش بۆ وه‌به‌رهێنان نابێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌هه‌ر دابه‌زینێكى نرخى نه‌وت عێراق به‌هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه روبه‌ڕوى گرفتێكى گه‌وره‌ى دارایی ده‌بێته‌وه.
له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌هۆى ناكۆكى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر شێوازى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم و مافه ده‌ستوریه‌كانى هه‌رێم نزیكه‌ى 10 رۆژه په‌سه‌ندكردنى بودجه دواخراوه‌و تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم له شه‌ش بڕگه‌ى ماده‌ى 14ى بودجه‌ى عێراق ناڕازیه.