بنه‌ماڵه‌ى هاوكارجاف: ئه‌مرۆ دادوه‌ر فه‌رمانى له‌سێداره‌دانى بۆ بكوژانى هاوكار جاف ده‌ركرد
  2023-06-04       1215       

بنه‌ماڵه‌ی‌ هاوكار جاف، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم كه‌ له‌هه‌زلێر به‌هۆی‌ بۆمبی‌ لكێنراوه‌وه‌ كوژرا، لەپەیامێکدا ڕایانگه‌یاند "ئه‌مرۆ دادوه‌ر فه‌رمانی‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ 9 تۆمه‌تباری‌ دۆسیه‌ی‌ شه‌هیدكردنی‌ هاوكار جاف ده‌ركردوە".


ئاوێنە: رۆژی 7-10-2022 لەگەڕەکی سەربەستی شاری هەولێر، دو بۆمبی‌ لكێندراو بەئۆتۆمبێلی‌ هاوکار عەبدوڵا، ناسراو بەهاوکار جاف-دا تەقینەوەو لەئەنجامدا ناوبراو گیان یلەدەستدا. 
 هاوكار جاف ئه‌فسه‌ری‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم بوو به‌هۆی‌ لكاندنی‌ بۆمب به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ له‌هه‌ولێر كوژرا، دوای‌ چه‌ند رۆژێك ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش ڕایگه‌یاند، چه‌ند كه‌سێكی‌ ناو ده‌زگای‌ ئاسایش هاوكار جافیان تیرۆركردوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ كێشه‌كانی‌ نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌ قوڵتربونه‌وه‌.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامی بنەماڵەی هاوکار جافە:

 

پەیامێک لەبنەماڵەی شەهید هاوکار جافەوە

ئەمڕۆ لەسەر بڕیاری دادگای کەتنی هەولێر، دەربارەی کەیسی شەهید کردنی ئەندامی بنەماڵەکەمان شەهید عەقید هاوکار جاف کە لەئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو تیرۆرکرا، ئەو تۆمەتبارانەی لای خوارەوە بەغیابی حوکمی ئیعدامییان بۆ دەرچوو:

- وەهاب مەجید باقی
- کارزان محەمەد رەشید
- وریا خالید عەلی‌
- عاسی رەشید حوسێن
- عمار فەیسەڵ
- لوئەی محەمەد رەزا 
- بۆڵا ناسراوه به(تایگەر)
- لەشکر محەمەد حەسەن
-دلشاد زیاد ئەحمەد

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×