نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ئایار له شاری سلێمانی له‌نێوان (1000) دینار بۆ (1.500) دینار دەبێت و خشته‌ی پێدانی كاره‌باش وەک پێشتر راگەیەنرا 24 کاتژمێرى دەبێت.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى رایگەیاند، به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، پیدانى کارەبا له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی نیسان له نێوان (20) بۆ (35) كاتژمێردا بووه، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ به (44) دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئایار له نێوان (1000 دینار بۆ 1.500) دینار ده‌بێت.
هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده وەک پێشتر راگەیانراوە (24) کاتژمێرى ده‌بێت و واتە هەرکاتێک کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە موه‌لیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچییه و خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.