گۆڤاری فۆرین ئەفێرس: محەمەد شیاع سودانی بوکەڵەیە و سوکایەتی پێدەکرێت
  2023-06-08       828       

لە ڕووكەشدا، وا دەردەكەوێت بڕێك سەقامگیری لەعێراق بەدیهاتبێت و وڵات بوبێتە خاوەنی حكومەتێكی چالاك، دوای بۆشایەكی سیاسی كە ساڵێكی خایاند تەنانەت میلیشیاكانی سەربە ئێرانیش كە بەردەوام سەرچاوەی ئاڵۆزیبون لەگەڵ واشنتۆن، هێرشەكانیان بەشێوەیەكی بەرچاو بۆ پێگە دیپلۆماسی و سەربازیەكانی ئەمریكا كەمكردووەتەوە.  

ئاوێنە: جاک سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ڕۆژی (4)ئایار لەوتارێكدا لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتەكانی خۆرهەوڵاتی نزیك، هۆكارەكەی گێڕایەوە بۆ ئەو ستراتیجەی ولایەتە یەكگرتووەكان پیادەی دەكات كە لەسەر دوو بنەما بنیادنراوە، ئەوانیش:"دوانەی بەرگری و دیپلۆماسین" بۆ كەمكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا.  

گۆڤاری فۆرین ئەفێرس لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا ئاشکرایکردووە، هاوپەیمانەكانی ئێران كۆنتڕۆڵێكی بێوێنەی پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری و دەسەڵاتی جێبەجێكردنیان لەعێراق كردووە، بەخێرایی دەستكاری سیستمی سیاسی دەكەن لەبەرژەوەندنی خۆیان  و داهاتەكانی وڵات دەدزن، لێبوردەیی واشنتۆن بەرامبەر ئەو پێشهاتانە، باجی قورسی دەبێت لە ئایندەدا". 

گۆڤارەکە باس لەوەشدەکات عێراق لەدوای (2003)وە، بەچەندین ساتی تاریكدا تێپەڕیوە بەڵام دەكرێت بوترێت هیچیان وەك ئێستا بەتاڵ نەبووە لە ئومێد و سودانی بوكەڵەیە، تەنها بەناو عێراق بە ڕێوەدەبات، هاوپەیمانەكانی ئێران لەبەغدا، بە ئاشكرا سوكایەتی پێدەكەن.

هێزە راستەقینەكان سێ‌ شازادەی جەنگن، هەریەكەیان پەیوەندیەكی توندوتۆڵی هەیە لەگەڵ ئێران، كە سەركردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەن، ئەوانیش قەیس خەزعەلی سەرۆكی میلیشیای عەسائب و نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشوترو هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدرە. 

لەژێر سەرپەرشتی (فائق زێدان)دا, دادگای باڵا لە عێراق, دەستوەردانی كرد بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوە بۆ بەهێزكردنی دەسەڵاتی گروپە چەكدارەكان, لەو كاتەی چوارچێوەی هەماهەنگی پێویستی پێیبوو.

چوارچێوەی هەماهەنگی, دەسەڵاتە رەهاكانی بەكاردەهێنێت بۆ ئاوێتەكردنی خۆی لەناو دامەزراوەكانی تری دەوڵەتی عێراق, دەزگای هەواڵگری و فرۆكەخانەی بەغدادو دەزگای روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و سەنتەرەكانی گومرگی, لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی (2022)وە,بەتەواوی كۆنتڕۆڵكردووە

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×