شاسوار عەبدولواحید: دژی هەر هەوڵێكی لەتكردن و لاوازكردنی هەرێمی كوردستانین
  2023-06-09       915       

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، هەوڵدان بۆ لەتكردن و لاوازكردنی هەرێم و دامەزراوەكانی، "هیچ ئازایەتی و شەهامەتی تێدا نییە"، دەشڵێت، ئێمە دژی هەمو هەوڵێكی لەو جۆرە دەبین.

ئاوێنە: شاسوار عەبدولواحید، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە تویتێكدا نوسیویەتی"هەوڵدان بۆ لەتلەتکردن و لاوازکردنی هەرێم و دامەزراوەکانی هەرێم، هیچ ئازایەتی و شەهامەتی تیا نییە، هەمو کەس دەتوانێت شتگەلێک تێکبدات، بەڵام تەنها مرۆڤە رەسەنەکان و سەرکردەکان دەتوانن چاکسازی بکەن و وڵاتەکەیان پێشبخەن، لە بری تێکدان و لەتکردن."

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ جەختی كردۆتەوە "خەونی ئێمە خۆشگوزەرانییە بۆ خەڵک و گۆرانکارییە لە سیستەمی سیاسی و ئیداری هەرێم بەرەو دامەزراوەیی بەهێز، لەسەر خاکێکی سەقامگیر، نەک گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر. بۆیە دژی هەمو هەوڵێکی لەو جۆرە دەبین لە داهاتودا."

وتوشیەتی"لە ئێستاشدا دەستبەرداری مافی هاوڵاتییان نابین لە پەرلەمان، لە نێویشیاندا گەڕانەوەی پاشەکەوتی موچە."

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×