سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، جگە لە یەکێتی، سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان دژی بڕگەی تایبەت بە مامەڵەکردنی سەربەخۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدان.
ئاوێنه: ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" دەبێت گۆڕانکاری لە پێشنیازەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ماددەکانی 13 و 14 بکرێت کە تایبەتن بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا ".
ئەوەشی خستەڕوو:" سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان جگە لە یەکێتی، دژی بڕگەی 9ی ماددەی 14ی پڕۆژەیاساکەن و هەموومان سوورین لەسەر ئەوەی ئەم بڕگەیە نادەستوورییە و نابێت لە نێو رەشنووسەکەدا بمێنێت، چونکە مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دەبێت ".