په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه فراكسیۆنه‌كه‌یان 66 ئیمزای په‌رله‌مانتارانی كۆكردووه‌ته‌وه تا بڕگه‌ی پاشه‌كه‌وت بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
ئاوێنه: ئومێد محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "جارێكی تر وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ 66 ئیمزای په‌رله‌مانتارانمان كۆكردۆته‌وه كه ڕێگا نه‌درێت بڕگه‌ی پاشه‌كه‌وت لاببرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌و كاره‌یان بۆ ئه‌وه‌یه تا بڕگه‌ی پاشه‌كه‌وت بكرێته ده‌نگدانه‌وه".
ئومێد محه‌مه‌د ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئیمزاكان دراوه به سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چاوه‌ڕێی ئه‌نجام ده‌كه‌ین".