بڕگە مادەی ١٣ـی تایبەت بە هەژماری ١٨ ساڵی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا پەسەندکرا
  2023-06-09       694       

یەکێک لەو بڕگە مادانەی لە پرۆژە یاسای بودجە لەماوەی رابردوودا زۆرترین کاردانەوە و خوێندنەوەی لەسەرکرا، بریتی بوو لە بڕگە مادەی ١٣ و ١٤ ، کەمێک پێش ئێستا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مادەی ١٣ی پەسەندکرد کە تایبەتە بە پاکتاوی ژمێریاری ساڵەکانی ٢٠٠٤ تا ٢٠٢٢ پێویستە حکومەتی هەرێم سەرجەم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات .

ئاوێنه‌: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕگە مادەی ١٣ی پەسەندکرد کە تایبەتە بە پاکتاوی هەژماری ساڵانی ٢٠٠٤ تا ٢٠٢٢ لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم و سەرجەم داهاتی بەرهەمە نەوتی و نانەوتییەکانی هەرێم  لە خەزێنەی حکومەتی فیدراڵی دابنرێت .

لە بڕگە مادەکەدا هاتوە، دەبێت حکومەتی هەرێم پابەند بێت بە هەناردەکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رێگەی سۆمۆ، یاخود بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی، داهاتەکەشی وەکو داهاتی کۆتایی گەنجینەی فیدراڵی تۆمار دەکرێت.

بە برگەی دوەمی مادە یاساکە حکومەتی هەرێم پابەند کراوە بە ناردنی داهاتە نانەوتییەکان بۆ خەزێنەی حکومەتی فیدراڵی، لەبەرامبەردا حکومەتی ناوەند پابەند بێت بە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم.

لە بەشێکی تری بڕگە مادەی ١٣لە پرۆژە یاسای بودجە، حکومەتی هەرێم پابەند دەکرێ کە قەرزەکانی بانکی بازرگانی عێراقی(TBI) بداتەوە بە قیستی مانگانە کە لای بانکە حکومی و ئەهلییەکانەوە هەیە، بە قیستی مانگانانە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە م ساڵەوە بۆ ماوەی (7) ساڵ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×