وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هیچ هاوڵاتییەکی ئەمریکی لە ڕوداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردوی نزیک کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە شاری جددەی پایتەختی سعودیە بریندار نەبوە.
ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە پەیوەندیدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعودیە کە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەکەن.
ئەوەشیخستەڕو، ئەو روداوی تەقەکردنەی کە لەنزیک کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە شاری جددە رویداوە، هیچ زیانێکی گیانی بە کارمەند و دیپلۆماتکارەکانیان نەگەیاندوە.
لە ئەنجامی ڕوداوێکی تەقەکردن لەنزیک باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری جدە، یەکێک لە پاسەوانانی کونسوڵخانەکە کوژرا کە هەڵگری رەگەزنامەی نیپاڵیە.
لەئەنجامی روداوەکەش، روبەڕوبونەوە لەنێوان هێزە ئەمنیەکانی جددە و ئەو چەکدارە دروستبو کە لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گوللـەی ئەنجامدا، بەوهۆیەشەوە چەکدارەکە بەسەختی بریندارکرا و بەرلەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانەش گیانی لەدەستدا.