بەریتانیا بەزۆرەملێ دەیەوێ  ڕۆژنامەوانێكی كورد دیپۆرت بكاتەوە
  2023-07-01       1161       

 

ڕۆژنامەی هەواڵی ئێوارانی شاری مانچستەر لەبەریتانیا، بڵاوی كردۆتەوە، كەكوردێكی هەرێمی كوردستان، كەڕۆژنامەكە وەك  ڕۆژنامەوان ناساندویەتی دەڵێ;  بڕیارە بەزۆرەملێ ڕۆژی ١ی تەموز بەفڕۆكە دیپۆرتی هەرێمی كوردستان بكرێتەوە لەڕێگا فڕۆكەخانەی ئوردنەوەو لەوێشەوە بۆ هەرێمی كوردستانی عێڕاق.

 

ئاوێنە - كاوە ڕەش/ بەریتانیا: غازی غەریب زۆراب، كەتەمەنی ٤٢ ساڵەو ماوەی دووساڵە وەك پەناخواز ڕووی لەبەریتانیا كردووە،  لەشاری مانچستەر نیشتەجێ بووە، بەڵام دوای ئەوەی داخوازی مافی پەناهەندەیی ڕەتدەكرێتەوە و دوای پێداچونەوەی بەكەیسەكەی بەپێی بەڵگەی نوێ ”، بەڵام دیسانەوە مافی پەناهەندەیی لێ قبوڵ ناكرێ، بەوهۆیەوە لەسەرەتای هەفتەی ڕابردوووە لەسەنتەری بروك هاوس، لەنزیك فڕۆكەخانەی هیزرۆ لەلەندەن، دەستبەسەرەو بڕیارەدوا نیوەڕۆی  ١ی تەمووز، لەڕێگای ئوردنەوەو پاشان بۆ هەرێم دیپۆرت بكرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی سەندیکای نیشتمانی ڕۆژنامەنووسان لەبەریتانیا،  کەهاوکاری و پشتگیری ئەو كوردە ڕۆژنامەوانە دەكەن دەڵێن: ئەو ڕۆژنامەوانە بانگەشەی ئەوە دەکات کەبەهۆی ئەو ڕەخنانەی لە ڕابردوودا لەڕێگای  کارەکانی وەک ڕۆژنامەنووسێك ئەنجامی داوە، ئەگەر بگەڕێندرێتەوە عێڕاق، ئەگەری هەیە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بکوژرێت.

هەرچەندە ئەو كوردە، یەكەم داواکاری سەرەتایی مافی پەنابەری لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ڕەتکرایەوە بەڵام تانەی لەبڕیارەكە داوەو جارێكی دیكەش بەخت یاوەری نەبووە و لەمانگی نیسانی ساڵی دواتردا،  تانەكەی ڕەتکراوەتەوە.، بەپێی لێدوای ئەو کەسانەی یارمەتی ئەو ڕۆژنامەوانەیان داوە. دەڵێن، سێ ڕۆژ لەمەوبەریش داواکارییەکی نوێی پێداچونەوەی پەنابەری پێشکەش كردوە، بەڵام بۆ جاری سێیەم ئەویش ڕەتكراوەتەوە.

ساڵی ڕابردوو غازی زۆراب یەكێك بووە لەوانەی  لەخۆپیشاندانێکدا كە لەلەندەن ئەنجام دراو، ناڕەزایەتی دەربڕیوەو دژ بە بەسەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ  بەریتانیا.  قسەی كردوە بۆیە بەووتەی خۆی دەڵێ،  ئەگەر بێت و دیپۆرت بكرێتەوە ئەوا لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستانی عێڕاقەوە بێ سەروشوێن دەكرێت و دەكوژرێت. هاوكات غازی زۆراب لەشاری مانچستەریش وەك خۆی دەڵێ، لەخۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیدا لەبەردەم  کونسوڵخانەی عێراق قسەی کردووە.

لەبەرامبەر ناڕەزایەتی دیپۆرتكردنەوەی ئەو كوردە، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: هەر داواکارییەکی پەنابەری لەسەر بنەمای شایستەیی لێهاتووی تاكە كەسەكە دەبێت، هاوكات دەبێت هاوتەریب بێت ، لەگەڵ یاساکانی کۆچبەری كەهەڵسەنگاندن بۆ كەیسەكە دەكرێ لەسەری. وتەبئژەكەی وەزارەتی ناخۆی دەڵێ، ئێمە تەنها ئەو کەسانەی کە هەم وەزارەتی ناوخۆ و هەم دادگاكان دەیسەلمێنن كەئەو كاسەنە  پێویستیان بەمافی پاراستنی  ئێمە نییەو هیچ ڕێكارو بنەمایەکی یاسایییان نیە بۆێەوەی لێرە بمێنەوە، دەیان گەڕێنینەوە ووڵاتەكەی خۆیان و هیچ ماف و شایستەیەكیان نیە لەبەریتانیا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×