وەزیری دەرەوەی عێراق پەڕاوی ستیڤن هیچن، باڵیۆزی نوێی بەریتانیای لە عێراق وه‌رگرت و ناوبراو باڵیۆزی نوێ دەستبەکار بوو.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: فوئاد حسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پەڕاوی متمانەی لە ستیڤن هیچن وەک باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق وەرگرت و دیدارێكیشیان سازكرد.
له دیدارەکەدا فوئاد حسێن و باڵیۆزی نوێی بەریتانیا تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتە سیاسییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی کردووە.
"هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی ئەنجامەکانی دوایین سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ به‌ریتانیا كرد و جەختیان لە گرنگی گفتوگۆ ستراتیژییه‌كانی نێوان به‌غدا و له‌نده‌ن کردەوە." راگه‌یه‌ندراوه‌كه واده‌ڵێت.
هه‌رله دیداره‌كه‌دا ستیڤن هیچن باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق جه‌ختی لە كاركردنی پێكه‌وه‌یی و هاریكاری به‌رده‌وام بە ئامانجی دروستكردنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراق كرده‌وه و ستایشی رۆڵی عێراقی له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد.