شه‌ممه‌, 17 ی ئایار , 2025
نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
  2023-08-23       865       

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، دابەزینی تۆمارکرد بەراورد بە نرخی دوێنێ سێشەممە، بەپێی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 152 هەزار و 250 دیناری عێراقی.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 152 هەزار و 250 دینار دابەزی، لەکاتێکدا ئێوارەی دوێن ێ سێشەممە لە کاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی 153 هەزار و 300 دینار بوو.

ئەم دابەزینەی نرخی دۆلار بۆ بەرزکردنەوەی خستنەڕووی دۆلار دەگەڕێتەوە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە کە دوێنێ بە رێژەی %228 خستنەڕووی زیادکرد.

نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ 152 هەزار و 250دینار دابەزی، سەبارەت بە دراوەکانی تر نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەرە بە 165 هەزار و 500 دینار و بەهای 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەرە بە 191 هەزار و 250 دیناری عێراقی، لیرەی تورکی بەرامبەرە بە پێنج هەزار و 750 لیرەی تورکی، تمەنی ئێرانیش سێ هەزار و 250 دینارە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×