بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە گوهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان بچێتەوە بەردەم دادوەر.
ئاوێنە: ئامەد پیران نوێنەری کەسوکاری زیندانیکراوانی بادینان راگەیاند، “لەسەر دۆسیەی ئەو تاپڕەی لە ماڵی خوشکەکەی دۆزراوەتەوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە گوهدار زێباری دادگایی دەکرێتەوە”.
بڕیاربوو هەفتەی رابردوو گوهدار زێباری ئازادبکرێت بەڵام بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە بوونی چەکێکی جۆری تاپڕ کە بۆ باپیری دەگەڕێتەوە و لە ماڵی خوشکەکەیدا دۆزرایەوە ئازادکردنەکەی دواخرا.