نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە
  2023-09-01       767       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش بەهۆی پێشبینی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئۆپیك پڵەس و بەرزبونەوەی خواست لەسەر وزە.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، لە ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 87 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 83 دۆلارو 84 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێ.

هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت ئەوەیە كە چاوەڕوان دەكرێت سعودیە بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەكەی بە بڕی یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بدات تاوەكو مانگی تشرینی یەكەم، ئەوەش بڕی نەوتی هەناردەكراوی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس كەمدەكاتەوە.

هەروەها هۆكارێكی دیكە ئەوەش كە نەوتی كۆگاكراو لە ئەمریكا بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو دابەزیوەو خواست لەسەر نەوت زیادی كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×